نووسینگەیەکی کۆرەک تیلیکۆم
"بێ ئاگاداری پێشوه‌خته"
کۆرەک تیلیکۆم لە کەرکوک راگیرا
كاروان ساڵحی
سەرچاوەیەک لە ئیدارەی کۆرەک تیلیکۆم لە کەرکوک بە 964ـی وت: ئەمڕۆ بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێش وەختە، لەلایەن ئاسایشی نیشتمانی و دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، لە بەدالەی سهرهكییەوە پەیوەندییەکانی کۆرەک راگیرا.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: ماوەیەک بەر لە ئێستا پەیوەندییەکانی کۆرەک لە شارەکانی دیکەی عێراق راگیراوە.
ئێستا لە کەرکوک ئەوانەی سیمکارتی کۆرەکیان پێیە، ناتوانن پەیوەندی بە یەکدیەوە بکەن.
کێشەکە بەردەوامە
له 20.8.2026 هێزێکی ئەمنی ئۆفیس و نووسینگەکانی کۆرەکیان لە بەغدا داخست، به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی كۆمپانیاكه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراقه‌وه هه‌یه‌تی و تا ئێستاش چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
رۆژی 1.11.2026 هێڵی کۆرەک لە 14 پارێزگای عێراق راگیرا،
بڕیاره‌كه لەلایەن دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق به پشتبه‌ستن به بڕیاری دادگا دراوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی کێشە یاسایی و داراییەکان و نەدانەوەی قەرز و شایستە داراییه‌كان، كه ده‌سته‌كه ده‌ڵێت له‌سه‌ر كۆمپانیای كۆره‌كه، لە بەرامبەردا کۆرەک تێلیکۆم بڕیارەکەی بە نایاسایی وەسف کردووە.
كێشه‌ی كۆرهک و ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له ساڵی 2007ه‌وه به‌رده‌وامه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا