بۆ ئەم مانگە
ئاساییە و مەترسى نییە؛ سێ حاڵەت هەوکردنى پەردەى مێشک لە سلێمانى تۆمارکراون
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
لە مانگى 11ـى ئەمساڵدا، سێ حاڵەتى هەوکردنى پەردەى مێشک لە سلێمانى تۆمارکراوە، تەندروستى سلێمانیش دەڵێت: ئاساییە و هەموو مانگێک چەند حاڵەتێکمان هەیە.
دکتۆر هێرش سەید سەلیم، جێگرى بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى سلێمانى بە 964ـى وت،”لە مانگى 11ـى ئەمساڵ، سێ حاڵەتى هەوکردنى پەردەى مێشک تۆمارکراون، بەڵام مەترسیدارنین و چارەسەریان بۆکراوە”.
بە وتەى دکتۆر هێرش، هەموو مانگێک وەک هەر ڤایرۆسێکى تر چەند حاڵەتێکى هەوکردنى پەردەى میشک تۆمار دەکرێن، ئەوە نییە تەنیا ئەو مانگە تۆمار کرابێت، مانگەکانى پێشووتریش هەبووە و داهاتووش دەبێت.
دڵنیایش دەدات، هیچ یەکێک لەو حاڵەتانە مەترسیدار نەبوون و چارەسەرى پێویستیان بۆکراوە.
پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح