دیمەنی مۆلیدەیەک- وێنە: 964+
لە سلێمانى
نرخى ئەمپێرێک کارەباى مۆلیدە لە نێوان 9 بۆ 11 هەزار دەبێت
دیلان محەمەدجەزا -سلێمانى
دواى ئەوەى بەهۆى هێرشەکەى سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆرەوە، کارەباى 24 کاتژمێر دابەزى بۆ دەورووبەرى 6 تا 8 کاتژمێر، مۆلیدەکانى دەستیان بەئیشکردەوە و نرخى ئەمپێێکیش لە سلێمانى لە نێوان 9 بۆ 11 هەزار دەبێت.
فازیل سەعید سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلیەکانی سلێمانی، بە 964ـى وت،”پێشبینی دەکەین نرخی کارەبای موەلیدە بۆ ئەم مانگە بۆ هەر ئەمپێرێک لە نێوان 9 بۆ 11 هەزار دینار بێت”.
روونیشى کردەوە، لە هەندێک گەڕەک مۆلیدەکان زیاتر کاریان کردووە و نرخەکە زیاتر دەبێت، بەڵام سبەى پسوڵە دەردەچێت و هەر کاتژمێرێک کارکردن لە 82 دینار دیارى کراوە.
رۆژى 8ـى ئەم مانگە، هێرشێکى ئاسمانى کرایە سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر و ناوەندى بەرهەمهێنانى کەى 400ى بە ئامانجگرت و بەهۆیەوە کارکردن لە کێڵگەکە وەستا و بەرهەمهێنانى غاز راگیرا، بەمەش کارەباى 24 کاتژمێر بۆ 6 تا هەشت کاتژمێر دابەزى.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح