سەرپێچیی ژینگەیی کردووە
فەرمانگەی ژینگەی هەولێر: کارگەیەکی بەرهەمهێنانی بۆری پلاستیک سزادرا
964+
کوردستان جەلال
کارگەیەکی بەرهەمهێنانی پلاستیک لە هەولێری پایتەخت کە بۆری و پاشماوەی دیکەی سووتاندبوو، سزادرا.
فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، دەڵێت، سزای پێبژاردن بەسەرکارگەیەکی بەرهەمهێنانی بۆری پلاستیک لەڕێگای کۆنی کەرکوک قۆپەقڕان سەپێندرا بەهۆی ئەوەی پاشماوەی بۆریی پلاستیک و پاشماوەی دیکەی سووتاندبوو.
دەشڵێت، ئەم کارە بەسەرپێچیی ژینگەیی دادەنرێت پاڵپشت بە ماددەی (25)لەیاسای ژمارە 8ی ساڵی 2008 لە یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان.