دیمەنێکی شاری سلێمانی
لە پارێزگای سلێمانی
سبەینێ بۆ هێزە ئەمنییەکان کرایە پشوو
شۆڕش قادری
سبەینێ لە پارێزگای سلێمانی پشووی فەرمی دەبێت بۆ هێزە ئەمنییەکان.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر سەرۆکی لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “بەهۆی ئەرک و ماندووبوونی دڵسۆزانەی رۆژانی رابردوو بە تایبەتیی رۆژانی دەنگدانی تایبەت و ئەمڕۆ لە دەنگدانی گشتییدا، سبەینێ دووشەممە 21.10.2024 لە هەموو دامەزراوە و بەڕێوەبەرێتییەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان و فەرماندەیی بەرگریی و فریاکەوتن، پشووی فەرمیی دەبێت”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بڕیارە دوای راوێژکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆ دەرکراوە.