دوێنێ شەو چی روویدا؟
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکی ترەمپ و پوتینەوە بۆ هاوردەکردنی نەوت
پەری ساڵح
📌 ترەمپ رایگەیاند کە دۆخەکە بە خێرایی کۆتایی پێدێت؛ یان ئێران هەموو داواکارییەکانی ئەمریکا قبوڵ دەکات، یان بوونی نامێنێت، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئێران لە قەیرانێکی گەورەدایە و رێژەی هەڵاوسان تیایدا گەیشتووەتە %300، لە کاتێکدا سەرباز و پۆلیسەکانی مووچە وەرناگرن و وڵاتەکە بێ پارەیە.
📌ترەمپ جەختیکردەوە کە ئەمریکا بە یارمەتی سوپاکەی کۆنتڕۆڵی تەواوی بەسەر گەرووی هورمزدا هەیە و بڕی نەوتی تێپەڕبوو لە جاران زیاترە، پێشبینیشی کرد کە نرخەکانی نەوت بە شێوەیەکی پێوانەیی داببەزن.
📌ترەمپ و پۆتین هەر بە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی هەموو شتێکیان یەکلا کردەوە، ترەمپ رایگەیاند کە رووسیا رازی بووە ملیۆنان تۆن نەوتی خاوی دیزل و سووتەمەنی بنێرێت بۆ ئەمریکا و بازاڕی جیهانی (لەوانەش سێ ملیۆن تۆن لە ماوەیەکی نزیکدا، نیو ملیۆن تۆن لە تشرینی دووەم و یەک ملیۆن تۆنی دیکە راستەوخۆ). پوتینیش جەختی کردەوە کە هاتنی نەوتی رووسی بۆ بازاڕەکانی ئەمریکا کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر ئابووری جیهان.
📌ترەمپ کەیتی زاکاریای وەک وتەبێژی نوێی کۆشکی سپی دەستنیشان کرد، و جارێکی تر باسی لەوە کردەوە کە ئەمریکا شایەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بووە بەڵام پێیان نەداوە.
📌وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا مۆڵەتێکی کاتی دەرکرد بۆ رێگەدان بە هەناردەکردنی سووتەمەنی خاوی دیزڵی رووسی بۆ بازاڕی جیهانی و ئەمریکی.
📌زێلینسکی: متمانەمان بە پشتگیرییەکی دادپەروەرانەی ئەمریکا هەیە بۆ پاراستنی خەڵکەکەمان، بەڵام پێشکەشکردنی دیاری بە پۆتین ئاشتی بەدیناهێنێت.
📌زێلینسکی ئاماژەی بەوەدا کە ئۆکرانیا ئامادەیە هەنگاوی هاوبەش بنێت بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و ئەگەر مۆسکۆ دەستبەرداری وێرانکردنی ژێرخانی وزەیان بێت، ئەوانیش هێرشکردنر سەر پاڵاوگەکانی رووسیا رادەگرن. هەروەها رەخنەی توندی لە فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکانی رووسیا گرت و بە وەبەرهێنان لە درێژەپێدانی جەنگ باسی کرد.
📌سعودیە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فراوانی دژی حو*سییە*کان راگەیاند و ئاماژەی بە تێکشکاندنی 136 ئامانجی سەربازی کرد لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حو*سییە*کان لە یەمەن، هاوکات دەنگیی تەقینەوەی بەهێز لە نزیک فرۆکەخانەی عەدەن بیسترا لەگەڵ بۆمبارانکردنی سەنعا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیەوە.
📌دوناڵد ترەمپ نیگەرانی خۆی دەربڕی و رایگەیاند کە دڵگرانە بەو هێرشانەی کراونەتە سەر سعودیە، هاوکات ئیمارات سەرکۆنەی هێرشەکانی ح*وسیی*ەکانی بۆ سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی مەلیک خالید و فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی سعودیەی کرد و پشتگیری تەواوی خۆی بۆ سعودیە دوپات کردەوە.
📌حکومەتی یەمەن رایگەیاند کە هێرشەکەی ح*ووسی.یەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی عەدەن لە رێگەی دوو موشەکی بالیستی و درۆنەوە بووە و ژیانی گەشتیارانی خستووەتە مەترسییەوە
📌 فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆردوومانی دەوروبەری هەردوو بلۆکەی مێفدون و کفرتبنیت لە باشووری لبنان و هەروەها خۆرهەڵاتی دەیر بەلحی لە کەرتی غە*ززە کرد، فەلەستینیش رایگەیاند کە داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات بۆ دابینکردنی پارێزگایی نێودەوڵەتی بۆ گەلی فەلەستین.
📌دادوەری گشتی ئیمارات وردەکاری نوێی لەبارەی فڕۆکەکەی کۆمپانیای “فلای دوبەی” ئاشکرا کرد و رایگەیاند کە یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە (کە هاوڵاتییەکی عومانییە و لە ساڵی 2017ەوە لە ئوسترالیا توندڕەو بووە) پیلانی دانابوو فڕۆکەکە بۆ هێرشێکی خۆکوژی بەکاربهێنێت دژی فرۆکەخانەی بن گوریون.
📌 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 8 پلە (یاخود 7.6 پلە بەپێی هەندێک سەرچاوە) پانامای هەژاند، دواتر هۆشداری درا لە دروستبوونی تسۆنامی لە رۆژهەڵاتی زەریای ئارامدا.
📌با و بارانێکی زۆر بەهێز رووی لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا کردووە، لە چەندین ناوچە کارەبا پچڕاوە و زۆربەی شەقامەکان ژێرئاو کەوتوون