رەوشی سەقا

سەرما هات و چاكەت و قەمسەڵە حازر بكەن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كەشناسیی هەرێمی كوردستان دەڵێت، پلەكانی گەرما تا چوار پلە دادەبەزن و ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە دوای نیوەڕۆشەوە باران لە هەندێك ناوچە دەبارێت.

بەشی پێشبینیی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 17.10.2024 بڵاویكردەوە، ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواودا دەبێت.  لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمیشدا نمەباران دەبارێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆشدا کاریگەریی دابارین زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاكانی دهۆک و هەولێر و سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەروەها ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین دەگرێتەوە.

سەرچاوەكە دەڵێت، تاوەباران و بروسکەی لەسەرخۆ ئەو ناوچانە دەگرێتەوە، لە کاتەکانی ئێوارەشدا کاریگەریی لاواز دەبێت.

هەروەها ئەوەشی پێشبینیی كردووە، لە ناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە.

داتاكان بەم جۆرەن:

پلەکانی گەرما: (2-4) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ بەرزدەبنەوە.

خێرایى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10 – 20) کم/ک

ئاراستەی با/ باشووری رۆژهەڵات بۆ باکووری خۆرئاوا دەبێت

مەوداى بینین / لە نێوان ( 8– 10) کم دەبێت، بەڵام لە کات و شوێنی بارانبارینی بەخوڕ لە نێوان (5- 6 ) کم دەبێت

پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕؤ:

هەولێر  28

سلێمانی  27

دهۆک  25

کەرکوک 30

هەڵەبجە  30

زاخۆ 24

حاجی ئۆمەران 18

سۆران 27

گەرمیان 32