بارهەڵگرێک کەوتە خوارەوە
پردی مریەم بەگ بووە بە مۆتەکەی بارهەڵگرەکان
964+
کاروان ساڵحی
بۆ جاری دووەم ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەسەر پردی مەریەم بەگ لە نێوان کەرکوک – تکریت کەوتە خوارەوە و شۆفێرانیش گلەییان لە رێکارەکانی هاتوچۆ هەیە.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 7.10.2024 ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەسەر پردی مەریەم بەگ لەسەر رێگای نێوان کەرکوک – تکریت کەوتە خوارەوە و شۆفێرەکەشی بەسەختی بریندار بوو.
ئارام مەحمود شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرە رۆژانە هاتوچۆ دەکات لە ریگای نێوان کەرکوک و تکریت بە 964ـی وت، گەر بێت و چارەسەری رێکارەکانی هاتوچۆ نەکرێت رووداوی هاتوچۆ زیاتر دەبێت، چونکە بە پێی بڕیاری هەردوو ئیدارەی کەرکوک و تکریت دەبێت ئۆتۆمبێلی بارهەڵگ شەوانە هاتوچۆ بکەن لە نێوان پارێزگاکان، شەقامەکانیش روناکی پێویستی نییە.
وتیشی هەندێک جار شۆفێر چاوی بەخەوەوەیە پەلە دەکات بەر لەوەی رۆژ ببێتەوە بگاتە شوێنی مەبەست، ئەوە دووەم حاڵەتی کەوتنە خوارەوەیە لە ماوەی یەک هەفتە، شۆفێرەکەش بەسەختی بریندار بووە.
964 پەیوەندی بە راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کەرکوکەوە کرد وتی، ئاگاداری هیچ رووداوێک نین وهیچ زانیاریەکیان لەبەردەستدا نییە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی