پشدەر
شوانێک هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا
964+
فەرمان مەلا حەسەن – راپەڕین
ئێوارەی ئەمڕۆ شوانێکی خەڵکی گوندی رەزگەی سەر بە شارۆچکەی ژاراوەی قەزای پشدەر کە تەمەنی 28 ساڵ بوو لە کوێستانەکانی گوندی رەزگە هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا.
محەمەد عوسمان، ئامۆزای ئەو شوانەیە بۆ 964 وتی، “ئامۆزاکەم شوان بووە لە کوێستانی سلێمان پەڕە لە نزیک گوندی رەزگە لەکاتی کارەکەی هەڵدێراوە و کەوتووەتە ناو کونی رەنووە بەفر و گیانی لە دەستداوە”
وتیشی، “رووداوەکە لە کاتژمێر 6:30 خولەکی ئێوارە روویداوە و خیزاندار نەبووە”
پێداچوونەوە: ژێوار خدر