کەشتییە چاودێرییەکانى ئەمریکا لە هورمز
"سێنتکۆم" قسەی هەیە
تەواو ئیتر ئەمریکا رێگە لە هیچ کەشتییەک ناگرێ بێ و بچن
ئەحمەد مستەفا
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا “سێنتکۆم” دەڵێت، هەموو گەمارۆ دەریاییەکانی سەر ئێرانیان هەڵگرت، هێزەکانی ئەمریکا رێگری ناکەن لە تێپەڕبوونی کەشتییەکان بۆ بەندەرەکانی ئێران و هاتنەوەیان لە کەنداوی فارس و کەنداوی عومان.
“سێنتکۆم” لە تۆڕ ئێکس ئەوەشی نوسیوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 18.6.2025، هێزەکانی ئەمریکا گەمارۆی سەر هەموو هاتوچۆی دەریایییان هەڵگرت.
ئەو رێگانەی گەمارۆی هاتوچۆیان لەسەر هەڵگیراوە، دەچنەوە ناو بەندەر و ناوچە کەنارییەکانی ئێران، بڵام وتوویەتی، کەشتی بەهێزی دەریاییمان لە ناوچەکەدا دەمێنێتەوە، بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوون و جێبەجێکردنی هەموو لایەنەکانی ڕێککەوتنەکە
ئەو دەڵێ، هێزەکانی ئەمریکا رێگری ناکەن لە تێپەڕبوونی کەشتییەکان بۆ بەندەرەکانی ئێران و هاتنەوەیان لە کەنداوی فارس و کەنداوی عومان، هەموو هەوڵە سەربازییەکانی ئەمریکا پەیوەست بە سەپاندنی گەمارۆکە وەستاون.