تووی شەقڵاوە شیرینە

سێ رۆژ لە شەقڵاوە توو و دۆشاوەکەی دەفرۆشرێ

ئاکام غەفوور – شەقڵاوە

لە بازاڕی شەقڵاوە فێستیڤاڵێکی سێ رۆژە بۆ بەرهەمی توو بەرهەمە خۆماڵییەکانی تری کوردەواری رێکخراوە، مێزەکان بە تووی دەنک گەورە و جوان رازاونەتەوە.

سیروان محەمەد، بە سێ جۆری توو و دۆشاوی توو بەشداری کردووە، دەڵێت تووی شەقڵاوە بەوە ناسراوە کە شیرینە.

توو قەسپ و تووی رەش و تووی خۆماڵی زۆرترین ئەو جۆری تووانەن کە نمایش کراون، لەگەڵ دۆشاوی توو، کە خەڵک بۆ نەخۆشی قۆڵۆن بەکاری دێنێت.

نرخی دۆشاوی تووەکە لە تووەکە خۆی گرانترە، نرخیان لەنێوان 20 بۆ 25 هەزار دینارە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا