ساڵانه‌ رێگاى داده‌خست

دیواربه‌ندێك مه‌ترسی له‌سه‌ر هاتوچۆى ناو ناحیه‌ى كۆڕێ ناهێڵێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ ده‌روازه‌ى ناحیه‌ى كۆڕێی سه‌ر به‌ قه‌زاى پیرمام، دیواربه‌ندێك بۆ رێگاى سه‌ره‌كى دروستده‌كرێت كه‌ ساڵانه‌ به‌هۆى بارانه‌وه،‌ قوڕ لیته‌ى ده‌خسته‌ سه‌ر رێگاكه‌ و ئاسته‌نگی هاتوچۆى دروستده‌كرد.

دیواره‌كه‌ به‌درێژى زیاتر له‌ 600 مه‌تر وه‌ك پاڵپشتێك بۆ ئه‌و گرده‌ دروستكراوه‌ كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ سه‌ر رێگا سه‌ره‌كییه‌كه‌.

حامید ئیسماعیل كاكه‌یی، قایمقامى قه‌زاى پیرمام به‌ 964ـى راگه‌یاند، كاره‌كانى دروستكردنى ئه‌م دیواره‌ له‌ ته‌واوبووندایه‌ و به‌دیزاینێكی  نوێ و سه‌رده‌میانه‌ دروستكراوه‌.

وتیشی “به‌ ته‌واوبوونى دیواره‌كه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر هاتوچۆى شۆفێران نامێنێت كه‌ ساڵانه‌ به‌هۆى رووخانى گرده‌كه‌وه‌ روداو دروست ده‌بوو و ئاسته‌نگى هاتوچۆشی دروستده‌كرد.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌رچه‌نده‌ به‌هۆى كرانه‌وه‌ى تونێله‌كه‌ى پیرمام هاتوچۆ له‌سه‌ر ئه‌م رێگایه‌ كه‌متر بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌م دیواره‌وه‌ هاتوچۆى شۆفێران بێ مه‌ترسی ده‌بێت.

روونیشیكرده‌وه‌، ته‌نیا له‌ماوه‌ى دوو مانگى رابردوودا له‌ سنوورى كۆڕى چه‌ند دیوارێكی پاڵپشت دروستكراون و هه‌ندێكیشیان نۆژه‌نكراوه‌نه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى كۆڕێش له‌لایه‌ن هه‌مان تیم دروستكراوه‌.

دواى زیاتر له‌ چوار مانگ دیواره‌ رووخاوه‌كه‌ى كۆڕێ چ...

دواى زیاتر له‌ چوار مانگ دیواره‌ رووخاوه‌كه‌ى كۆڕێ چاككرایه‌وه‌