هەواڵەکان

کارمەندانی گرێبەست و دەرچووانی دانەمەزراوی سلێمانی داوای دامەزراندن دەكەن

+964

ژووری هەواڵ

بەم دواییە ئاشكرا بووە، هەزار و 560 كارمەندی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگە، ئەوانەی دانیشتووی كەركوكن، چەند ساڵێكە ناویان لە تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی تۆمار كردووە و موچە لەوێش وەردەگرن.

لە گەرمیان هەر رۆژێکى بانگەشە پێشێلکارییەکى هاتوچۆ تۆمارکراوە و هاتوچۆى گەرمیانیش دەڵێت، لە حاڵەتى دووبارەبوونەوە سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکەن.

نوێنەرانی کارمەندانی گرێبەست و دەرچووانی دانەمەزراوی سنووری پارێزگای سلێمانی لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی گردبوونەوە و داواى دامەزراندن دەکەن.

ژمارەیەک هاوڵاتى کە وەک خۆیان دەڵێت 50 کەسێک دەبن، پێشتر لە رێگاى سپیلک، دوکانیان هەبووە، بەڵام دواى دەستپێکردن لە جووتسایدى سپیلک بۆ خەلیفان، دوکانەکانیان کەوتووتە بەر رێگاکە و تیکدراوە، ئەوان ئەمڕۆ گردبوونەوە و داوایان كرد قەرەبوو بكرێنەوە.