هەولێر
سەقفەکەشى داڕماوە؛ مارکێتەکە یەک پارچە بووە بە خەڵوز
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
لە ئەنجامى ئەو ئاگرەى لە مارکێتێکى شەقامى 100 مەترى کەوتەوە، تەواوى مارکێتەکە سووتاوە و کەسێکیش بریندار بووە.
مارکێتەکە لە نزیک قوتابخانەى ئەحمەدى خانییە لەسەر شەقامى 100 مەترى، بە هۆکارێک کە تائێستا دیارى نەکراوە، تەواوى مارکێتەکە سووتاوە.
پەیامنێرى 964 لە شوێنى رووداوەکە رایگەیاند، شەش تیمى بەرگرى شارستانى لەوێن و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە و ئیستا لە قۆناغى ساردکردنەوەدان.
وەک باسى دەکات، قاتى سەرەوەى مارکێتەکە کافتریایەک بووە و تەنیشتیشى دوکانێکى شیرینى و سەرجەمیان سووتاون و سەقفەکەشى داڕماوە.
بەهۆى ئاگرەکەوە کەسێک بریندار بووە و رەوانەى نەخۆشخانە کراوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح