کارمەندێک: ئینشائەڵا نەتیجەی دەبێت
تیمێکی سۆران لە هەورامان گەڕاونەتەوە و ئێستا لە گۆمەسپان بەدوای تەرمی پێشمەرگەکەدا دەگەڕێن
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
تاوەکو ئێستا گەڕان بەدوای تەرمی ئەو پێشمەرگەیە بەردەوامە، کە ئێوارەی دوێنێ لە بەنداوی گۆمەسپان کەوتووەتە ناو ئاو و تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
پەیامنێری 964 خۆی لەناو بەلەمێکەوە لەناو بەنداوەکە پڕۆسەی گەڕان بەدوای تەرمی پێشمەرگەکە دەگوازێتەوە.
تیمێکی بەرگری شارستانی سۆران کە لە هەورامانەوە گەڕابوونەوە لەناو بەندای گۆمەسپان بەدوای تەرمەکەدا دەگەڕێن، یەکێک لە کارمەندەکان ئومێدێکی گەورەی بۆ دروستبووە کە بتوانن تەرمەکە بدۆزنەوە، چونکە دەڵێت “شوێنەکەیمان دەستنیشان کردووە لەرێگەی ئۆکسجینەوە دەچێنە ژێر ئاوەکەو بەدوایدا دەگەڕێین”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن