لەسەر چی راگیراوە؟

وردەکاری دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری پێشووی کارەبای سلێمانی

964+

ژوری هەوال

دوێنێ یەکشەممە، بەڕێوەبەری پێشووی کارەبای سلێمانی راگیراوە لەسەر بابەتێکی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و تا ئەم ساتە ئازاد نەکراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کارەبای سلێمانی بە 964ـی وت، لەو کاتەی سالار حسامەدین بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی بووە، هاوکاری کارمەندێکی بەرێوەبەرایەتیەکەی کردووە و ئێستا لەسەر ئەو بابەتە راگیراوە.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەکرد، ژمارەیەک خانوو موڵکی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیەکە تیایدا دەمێننەوە، یەکێک لە کارمەندە نیشتەجێکان خانەنشین بووە و لە هەمانکاتدا تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە.

ئەوەی خستەڕوو، کارمەندەکە داوایەکی لە بەڕێوەبەری پێشوی کارەبا کردووە هاوکاری بکات تا ئەو نەخۆشیە تێدەپەرێنێت بمێنێتەوە لە خانووەکەدا، بەو هۆیە هاوکاری کراوە و کارمەندە خانەنشینەکە ماوەتەوە لە خانوەکەی بەڕێوەبەرایەتی کارەبادا.

ئەو سەرچاوەیە وتی:”لەسەر ئەو بابەتە سالار حسامەدین بانگ کراوە و تا ئەم ساتە راگیراوە، هەوڵەکان لە کارەبای سلێمانیەوە بەردەوامن بۆ ئازادکردنی”.

لەسەر ئەم بابەتە پەیوەندیمان کرد بە کارەبای سلێمانیەوە و باسیان لەوەکرد، ئاگاداری ئەو بابەتە نین، هاوکات پەیوەندیمان کرد بە پۆلیسی سلێمانیەوە وەڵامی پەیوەندیان نەدایەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بەڕێوەبەرێک بە 25 مۆری ساختە دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرێک بە 25 مۆری ساختە دەستگیرکرا