پێشەنگایەک بە دڵى ژنان
مەنجەڵی 1000 کەسی نمایش کراوە؛ 140 براندی نێودەوڵەتی لە هەولێر کۆبوونەتەوە
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
بۆ یەکەمین جار لە هەرێمی کوردستان، پێشانگای نێودەوڵەتی “هۆسپێکس” (HospEx)، تایبەت بە کەلوپەلی میوانخانە، چێشتخانە و هۆتێلەکان لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت، کە تیایدا 140 کۆمپانیا و براندی نێودەوڵەتی بەشدارن.
پێشانگاکە لە رۆژی 14ی مانگەوە دەستی پێکردووە و ئەمڕۆ سێیەمین رۆژی بەڕێکرد، بڕیارە سبەینێ 17ی مانگ کۆتا رۆژی بێت.
بەناز داود، یەکێک لە بەشداربووانی پێشانگاکە بە 964ی وت: “ئەمە یەکەمین پێشانگایە لە هەولێر کە زۆرترین براندی تێدایە، لێرە بزنسمان و خاوەن براندەکان چاویان بە یەکتر دەکەوێت و ئاشنای یەکتر دەبن.”
بەناز کە لە پێشانگاکەدا کاری فرۆشتنی کەلوپەلی چێشتخانە دەکات، باسی لە قەبارەی ئەو کەلوپەلانە کرد کە هێناویەتی و وتیشی: “مەنجەڵمان هەیە کە دەتوانرێت خواردنی 1000 کەسی تێدا ئامادە بکرێت، ئەوەی جێگەی سەرنجیشە، ژنان کە دێنە ناو پێشانگاکە راستەوخۆ دڵیان دەچێتە سەر مەنجەڵ و قاپوقاچاغەکانمان.”
پێداچوونەوە: وریا فەتاح