بەرێژەى 20%

بڕیاردرا بە بەردەوامبوونى لێخۆشبوونى سزاى سەرپێچى هاتوچۆ

وریا فەتاح

هاتوچۆى سلێمانى لە ئاگادارییەکدا رایدەگەیەنێت، پاڵپشت بە فەرمانێکى وەزارەتى ناوخۆ بڕیار درا بە بەردەوام بوونی لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچی هاتووچۆ بە رێژەی لە 20%.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە،ئاماژە بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان/ بەرێوەبەرایەتی کارگێڕی و سەرچاوە مرۆییەکان، بڕیار درا بە بەردەوام بوونی لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچی هاتووچۆ بە رێژەی لە 20%.

وەک روونکراوەتەوە، لێخۆشبوونەکە تا ئەو کاتەیە بە نوسراوێکى دیکەى فەرمى لە کۆتایىهاتنى ئەو بڕیارە ئاگادار دەکرێنەوە.