هۆکار چییە؟

سودانی سەردانەكەی بۆ بەریتانیا هەڵوەشاندەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری دا ئەو سەردانە فەرمییەی بەنیاز بوو بۆ بەریتانیا ئەنجامی بدات، هەڵیبوەشێنێتەوە و بۆ كاتێكی دیكە دوای بخات.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە كردووە “سەرۆکی حکومەت بڕیاری دا سەردانە فەرمییەكەی بۆ بەریتانیا دوابخات، كە بڕیار بوو سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو ئەنجامی بدات.

سەرچاوەكە دەڵێت، سودانی دەیەوێت سەردانەكە لە كاتێكی دیكەدا ئەنجام بدات، ئەمەش بەهۆی ئەو پێشهاتانەی ئێستا لە گۆڕەپانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا روودەدەن.

سبەی سودانی دەچێتە ئەمریكا

سبەی سودانی دەچێتە ئەمریكا