تەندروستى باش نییە
گەنجێک لە شاخى گەلى عەلى بەگ هەڵدێراوە
964+
ئاکام غەفور- سۆران
کەمێک لەمەوبەر، گەنجێکى دانیشتووى سۆران لە شاخى گەلى عەلى بەگ هەڵدێراوە و تیمەکان بەڕێکەوتوون بۆ هێنانەوەى.
کاروان میراودەلی، بەڕيوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت،”گەنجەکە ناسراوە و دانیشتووى سۆرانە، بەڵام ئەو شوێنەى لێى هەڵدێراوە سەختە و پێویستمان بە تیمى مەلەوانییە تا لە رووبار بپەڕنەوە و رزگارى بکەن، چونکە کەوتووەتە رۆخى رووبارەکە”.
گەنجەکە لە ژیاندا ماوە، بەڵام وەک ئەوەى کاروان میراودەلى باسى دەکات، تەندروستى باش نییە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح