بەفر رێگەی زینی وەرتێی داخست
+964
ئاسۆ فەیسەڵ
بارینی بەفری بەردەوامی ئەمڕۆ، رێگەی زینی وەرتێی بە تەواوەتی داخست کە تاکە رێگەی بەستنەوەی هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و سۆرانە.
سۆران سەباح، پاسەوانی سنوور لە بارەگای فەوجەکەیان، زانیاری ئەوەی بە تۆڕی964 داوە کە بەهۆی بەردەوامی بارینی بەفر لە دوای نیوەڕۆوە تاوەکو ئێستا، بووەتە هۆی داخستنی رێگەکە.
رێگەی زینی وەرتێ، تاکە رێگەی بەیەکەوە بەستنەوەی هەردوو ئیدارەی سۆران و ئیدارەی راپەڕینە، ئەو پاسەوانەی سنوورە لە رێگەی تۆڕی964 داوا لە خەڵک دەکات کە ئەو رێگەیە بەکار نەهێنن.
“داوا لەهاوڵاتیان دەکەم، ئەو رێگایە بەکارنەهێنن چونکە بەفرێکی زۆری لێیە و هیچ ئۆتۆمێلێک دەرناچێت”.
نەک هەر ئەمساڵ، بەڵکو لە هەموو وەرزێکی زستاندا، بارینی بەفری زۆر گرفتی هاتوچۆی بۆ خەڵکی سنوورەکە دروست کردووە.