دیمەنێک لە شاری ئیستەنبوڵی تورکیا
ئاماره و بڵاوكراوه‌ته‌وه
عێراقییه‌كان له كڕینی خانوو له توركیا له پله‌ی دووه‌من
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌پێی ئه‌و داتایانەی پەیمانگای ئاماری تورکیا ئه‌مڕۆ شەممە 17.10.2026 بڵاویان کردووه‌تەوە دەریخستووه، هاوڵاتیانی عێراقی لە ریزبەندی دووەمی ئەو وڵاتانه‌ن، کە لە ماوەی مانگی ئەیلولی رابردوودا خانوویان لە تورکیا کڕیوە، بە پێی ئاماری فرۆشتنی خانوو به بیانییەکان بە پێی رەگەزنامەكانیان، كه 166 خانوو و 8 موڵکی بازرگانییان کڕیوە.
بەگوێرەی ئەو داتایانە،، عێراقییەکان لە پلەی دووەمی ئەو بیانیانەدا بوون کە لە ماوەی مانگی ئەیلولی 2026دا خانوویان لە تورکیا کڕیوە، دوای ئەوەی 166 خانوویان کڕیوە، له پله‌ی یه‌كه‌میش رووسییه‌كان دێن بە كڕینی 388 خانوو، ئەڵمانییەکانیش بە 162 خانوو پلەی سێیەمیان گرتووە.
هاوڵاتیانی ئێرانییش 159 خانوویان کڕیوە، هه‌روه‌ها ئۆکرانیاییهكان 158 و چینییه‌كانیش 124 خانوویان کڕیوە.
هەروەها داتا‌کان دەریانخستووە کە فرۆشی خانوو بە بیانییەکان لە تورکیا لە مانگی ئەیلولدا بە ڕێژەی 9.9% زیادی کردووە بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو و گەیشتووەتە دوو هەزار و 167 خانوو، کە دەکاتە 1.5%ی کۆی فرۆشتنی خانوو لە وڵاتەکەدا.