گەڕەكی شۆراو

پۆلیسێك لە كەركوك كوژرا

964+

كاروان ساڵحی

پەیامنێری 964 لە كەركوك زانیاریی ئەوەی گەیاند، كەمێك پێش ئێستا لە گەڕەكی شۆراو لە كەركوك پۆلیس كوژرا.

نوێكرایەوە 9:46
لە گەڕەکی شۆراو پۆلیسێک بە 15 فیشەک کوژرا، دەزگا ئەمنییەکان بۆ 964 رووداوەکەیان پشتڕاست كردەوە و دەڵێن،  پێدەچێت تاوان بێت نەک كاری تیرۆریستی.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە گەڕەکی شۆراو لەسەر رێگای کەرکوک – هەولێر و لە نزیک های مۆڵ، پۆلیسێک لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا کوژرا.

سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی رەحیماوە بە 964ی وت، پۆلیسە كوژراوەكە لە فەوجی دوو پۆلیسی ئامادە دەوام دەکات و لە کاتی گەڕانەوەی لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی لە نزیک های موڵ لە گەڕەکی شۆراو بە15 فیشەک کوژرا.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، پێشتر برای ئەو پۆلیسە کەسێکی کوشتووە و هەڵهاتووە و پێدەچێت لە تۆڵەی ئەو کەسە کوژرابێت ، بۆیە گومان دەکرێت رووداوەکە تاوانی تۆڵەکردنەوە بێت نەک تیرۆریستی.
سەرچاوەكە وتی، لێکۆڵینەوە دەستیپێکردوە  و تەرمی پۆلیسەكەش رەوانەی پزیشکی داد کرا.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

دوو چەكدار كە پشتێنی بۆمبڕێژكراویان بەستا بوو لە كەركو...

دوو چەكدار كە پشتێنی بۆمبڕێژكراویان بەستا بوو لە كەركوك كوژران