ئاوێتەی بەفراوی شاخ و کوێستانەکان بوون

سەگە ئاوییەکانی رووباری خابوور کەیفیان سازە و مەلەی خۆیان دەکەن

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

سەگە ئاوییەکانی ناو رووباری خابوور لەگەڵ بەفراوی شاخ و کوێستانەکانی کوردستان کەیفیان سازە و مەلەی خۆیان دەکەن.

هەرچەندە لەگەڵ تەڕوتووشی و بارانە خۆشەکەی ئەمساڵ بەشێک لە موحەجەرە و پەرژینی دەوری کۆرنیشی زاخۆ شکان و ئاو بردنی، بەڵام سەگە ئاوییەکان بەرگەی شەپۆلە بەهێزەکان و لێڵی ئاوەکەیان گرت و تا ئێستاش ماونەتەوە، جاربەجار سەرێک لەو ئاوەکە دێننە دەرەوە و خۆیان پیشانی گەشتیاران و خەڵکی ناوچەکە دەدەن.

دوای شەپۆلە بارانەکانی ماوەی رابردوو، ئاستی ئاوی رووباری خابوور نزیکەی شەش مەتر زیادیکردووە و هاژە هاژی رووبارەکە و سەگە ئاوییەکان دیمەنێکی دڵڕفێن و سەرنجڕاکێشیان دروستکردووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری