لەبری نەمام چاندن پاشماوەیان رشتووە
دەروازی گۆرستانی سۆران کراوە بە زبڵخانە
ئاکام غەفوور – سۆران
گۆڕستانی گەورەی سۆران بووە بە شوێنی فڕێدانی زبڵ و خاشاک، لەبەر تابلۆکەی نەبێت هەر وا دەزانی زبڵخانەیە، ژینگەی سۆران چوونە ناوچەکە و بینوویانە پاشماوەی خانووە و هەڵیانڕشتووە.
ئەگەر کەسێک بیەوێت سەردانی گۆڕستانەکە بکات دەبێت بە ناو زبڵ و خاشاک تێپەڕێت و فەرمانگەی ژینگەش دەڵێت، ئەمە جێگای قبوڵ کردن نیە و دەبێت چارە بکرێت.
هەژار ماهیر، بەرپرسی فەرمانگەی ژینگەی سۆران، لەگەڵ 964 سەردانی گۆڕستانەکەی کردووە و دەڵێت، ئەمە دەبێت بەزوترین کات پاک بکرێتەوە و ئەو مادانەی لێرە فڕێ دراون مادەی مەترسیدارن و تێکدانی ژینگەیە و جگە لەوەش دوورە لە ئادابی کۆمەڵگای ئێمەیە فڕێدانی زبڵ لە نێو گۆڕستان لە بڕی ئەوەی نەمام بچێنن.
وەک باسی دەکات، لە دوای پاک کردنەوەی کامێرەی چاودێری لە شوێنەکە دادەنێن بۆ ئەوەی جارێکی تر زبڵی لێ فڕێ نەدرێت، هەر کەسێکیش ئەو کارە دووبارە بکاتەوە بەپێی یاسا سزا دەدرێت.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا