لە یادى مەولوود
هەرچى محەمەدە لە دەورى قەڵاى هەولێر کۆبووەتەوە
964+
شۆڕش عەبدوڵا- هەولێر
ئەمڕۆ کە یادى مەولود و لە دایکبوونى محەمەد پێغەمبەرى ئیسلام (درودى خواى لەسەر بێت)ـە، هەرچى ناو محەمەدە لە دەورووبەرى قەڵا کۆبوونەتەوە و یادى ئەو رۆژە دەکەنەوە.
شۆڕش عەبدوڵا، پەیامنێرى 964 چووەتە بەردەم قەڵاى هەولێر و ژمارەیەک زۆر منداڵى کۆکردووەتەوە و سەرجەمیان ناویان محەمەدە، کاتێکیش شۆڕش لێیان دەپرسێت ناوتان چییە، بە کۆرس دەڵێن (محەمەد).
پێداچوونەوە: وریا فەتاح