قەرەباڵغییەکە نەما

(ئەى تی ئێم)ـەکان چۆڵن بچن موچەکانتان راکێشن

964+

شۆڕش هەرکی— هەولێر

دوێنێ و پێرێ، بەشى زۆرى ئەو موچەخۆرانەى لە رێگەى ئەى تى ئێمەکانەوە موچەکانیان وەردەگرت، بەهۆى قەرەباڵغى و نەمانى پارە لە ناو ئامێرەکاندا، کێشەو گرفتیان بۆ دروست دەبوو، بەڵام ئەمڕۆ بەردەمى بەشێک لە ئامێرەکان چۆڵن و پارەشیان تێدایە.

پەیامنێرانى 964 لە هەولێر، سۆراغى چەند شوێنێکى جیاوازیان کرد کە ئامێرەکانیان لێ دانراون، دەرکەوتووە بۆ ئەمڕۆ بەردەمى ئەى تى ئێمەکان چۆڵن، ناوە ناوەش موچەخۆرێک دێت و موچەکەى رادەکێشێت.

بەقسەى ئەو کارمەندانەى لەوێن، دوێنێ پاڵەپەستۆیەکى زۆر هەبووە و چەند جارێک ئامێرەکان توشى کێشە بوون، بەڵام ئەمڕۆ چۆڵە و تاک و تەرا موچەخۆران دەچن بۆ راکێشانى موچەکانیان.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

پێچەوانەی هەولێر و کۆیە ATMەکانی سلێمانی بێ کێشەن

پێچەوانەی هەولێر و کۆیە ATMەکانی سلێمانی بێ کێشەن