964 یەکەم بلیتی کڕی

کەمال محەمەد کۆنسێرتێک بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە دەکات

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە هیچکات درەنگ نییە، هاوکاری بکرێن و هەموو کەسیش دەبێت بیرێکی لایان بێت، رۆژی 27ـی مانگ هونەرمەند کەمال محەمەد کۆنسێرتێکیان بۆ دەکات و پارەی بلیتەکانێش سەرجمیان بۆ ئەوانە، وەک خۆی دەڵێت، ئامادەیە دەسڕیان بۆ رابخات و سواڵیان بۆ بکات.

هونەرمەند کەمال محەمەد بە 964ـی وت، بە دڵ و رۆح لەگەڵ نەخۆشخانەی هیوا و نەخۆشەکاندایە، ئەم کارەش هەر لەپێناو ئەوان دەکات و کوردستانیش بە گشتی دایکێکی گەورەیە بۆ ئەو.

جا هەر ئەو ساتە تیمی 964 وەک یەکەم کەس بلیتێکیان بۆ کۆنسێرتەکە کڕی و داوا دەکەن کە خەڵک بلیتەکان بكڕن بۆ ئەوەی زۆرترین خزمەت بە نەخؤشەکان بکرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی