عاموودا

رۆژ رۆژى منداڵانە؛ دانولە و نۆک کوڵاندن

گەرناس مەعۆ

لە شارۆچکەی عاموودا لە ڕۆژئاوای کوردستان، دابونەریتی کۆنی کوڵاندنی دانولە و نۆک بە زیندوویی هێڵدراوەتەوە و بووەتە مایەی خۆشی و شادی بۆ دانیشتووانی ناوچەکە، بەتایبەت منداڵان.
وەک ئەوەى جەژن بێت، ئەمڕۆ ژنان، پیاوان و منداڵانی گەڕەک کۆبوونەتەوە و دەوری مەنجەڵە گەورەکانی دانولەیان داوە. لە کاتێکدا هەموو خەڵکی گەڕەک چاوەڕێی کوڵانی گەنم و نۆکەکە دەکەن، منداڵان بە سەتڵی بچووکەوە ئامادەن بۆ ئەوەی بەشی خۆیان وەربگرن.
کۆبوونەوەی هاووڵاتییان لە دەوری مەنجەڵەکان، جەختکردنەوەیە لە پاراستنی کەلەپوور و دابونەریتە ڕەسەنەکانی ناوچەکە، کە لەگەڵ بەخشینی خۆشی بە منداڵان، گیانی هاوکاری و تەبا لەنێوان دراوسێکاندا بەهێزتر دەکات.