بۆ راوەماسی چوون
دوو کەس لە رواندز و مێرگەسۆر بێ سۆراغن
964+
ئاکام غەفور – سۆران
دوو گەنج لە دوو شوێنی جیاوازی ئیدارەی سۆران کە هەردووکیان بۆ راوە ماسی رۆشتوون و لە دوێنێوە دیار نەماون.
یەکێکیان لە رووباری چامەی سنووری مێرگەسۆر چووە بۆ راوی ماسی بەڵام لە دوێنێوە دیار نەماوە تیمەکانی بەرگری شارستانی بەدوایدا دەگەڕێن بەڵام تاکو ئێستا سەرە داوێکیان دەست نەکەوتووە.
ئەوەی تریش لە گەلی خارە رەشی خەرەندی رواندز دیار نەماوە و رێبوار ئەحمەد کە ئامۆزای گەنجە ونبوەکەیە بۆ 964 دەڵێت، بەشێک لە کەلوپەلەکانی لەسەر رووبار دۆزراوەتەوە بەڵام خۆی هیج سۆراغێکی نییە.
پێداچوونەوە: توانا نەوقی