به‌كارهێنانى گازى خراپ هۆكارێكه‌

مانگ نییه‌ مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانى دهۆك سزا نه‌درێن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ دهۆك مانگى رابردوو حه‌وت مۆلیده‌ى ئه‌هلى سزا دراون، هۆكاره‌كه‌شیان بۆ چه‌ند كه‌موكوڕییه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌وانه‌ش گازی خراپیان به‌كارهێناوه‌ و ژینگه‌یان شێواندووه‌.

هه‌كار هرورى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانى دهۆك، به‌ 964ـى راگه‌یاند، له‌ماوه‌ى مانگى ئابی ئه‌مساڵ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ حه‌وت مۆلیده‌ كردووه‌.

وتیشی “هۆكارى سزادانه‌كانیان به‌ پله‌ى یه‌كه‌م به‌كارهێنانى گازى خراپ بووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى خراپی بۆ سه‌ر ژینگه‌ هه‌یه‌، هۆكارى دیكه‌شیان خراپ ئیشپێكردنى مۆلیده‌كانیان بووه‌”.,

باسی له‌وه‌شكرد، له‌ماوه‌ى مانگى ته‌مووزیش 12 مۆلیده‌یان سزادابوون كه‌ هۆكاره‌كانى به‌شێكیان بۆ به‌كارهێنانى گازى خراپ گه‌ڕابووه‌وه‌.

ده‌سته‌ى ژینگه‌ مۆلیده‌ى گه‌ڕه‌كه‌كان گورج و گۆڵ د...

ده‌سته‌ى ژینگه‌ مۆلیده‌ى گه‌ڕه‌كه‌كان گورج و گۆڵ ده‌كاته‌وه‌