لە دەڤەری راپەڕین

پیکاب و کیایەک دەعمیان کرد و ژیانیان لە ژنێک سەندەوە

فەرمان مەلا حەسەن – رانیە

رووداوێکی هاتوچۆ لە دەڤەری راپەڕین و لە رێگەی قائید روویدا، ئەوەش بوو بە هۆکاری ئەوەی ژنێک بەهۆی رووداوەکەوە ژیانی لە دەستبدات، دیمەنی رووداوەکە گەیشتووەتە 964 دەرکەوتووە، یەکێکیان کیا بارهەڵگرە و کەوتووەتە سەرلا.

رووداوەکە ئەم پاش نیوەڕۆیە 2.6.2026 روویداوە و دەرکەوتووە لە جرۆی پێکدادان بووە.

عەلی عەبدوڵا وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی راپەڕین بە 964ی وت، رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبیل لە جۆری “پیکاب دێر” و “کیای بار” روویداوە.

لە ئەنجامی رووداوەکە، کەسێک گیانی لە دەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری 964 لە دەڤەری راپەڕین، ئەو کەسەی ژیانی لەدەستداوە لە رەگەزی مێیە و خەڵکی شارەدێی بۆسکێنە لە نزیک رانیە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا