دهۆک

منداڵێکی تەمەن 15رۆژ لە پارکێکی وەستانی ئۆتۆمبێل دۆزرایەوە

+964

هیڤی دێوالی – دهۆک

شەوی رابردوو لەلایەن چەند کەسێکەوە منداڵێکی تەمەن 15 رۆژی لە پارکێکی وەستانی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری شاری دهۆک دۆزراوەتەوە، بەڕێوەبەری چاودێری کومەلایەتیش دەڵێت، تەندروستی منداڵەکە جێگیرە.

درەنگانی شەوی رابردوو لە کاتژمێر 12:10بۆ 12:30 لەنزیک پردی شمک زەرا لە دهۆک لە پارکێکی وەستانی ئۆتۆمبێل منداڵێک دۆزراوەتەوە .

ئەمڕۆ دوشەممە 2024.9.2 ،خەلیل میکائیل بەرێوەبەری چاودێری کومەڵایەتی دهۆک بە 964ـی وت ،خاوەنی پارکەکە لەگەڵ چەند کەسێک سەردانی شوێنی خۆیان کردووە و پارچە قوماشێکی سپیان لەو شوێنە بینیوە کە منداڵێکی تیادا بووە، منداڵەکەیان هەڵگرتووە و دواتر رادەستی پۆلیسیان کردووە.

وتیشی، منداڵەکە تەمەنی 15 رۆژە و بەڕەگەز نێرە و ئێستا منداڵەکە لە ژێر چاودێری پزیشکداییە لە نەخۆشخانەی منداڵان و لەدایکبوونە لە دهۆک و تەندروستی جێگیرە.

ئاماژە بەوەشکرد، لێکۆڵینەوەکانمان لەگەڵ پۆلیس بەردەوامە لە  شوێنێ رووداوەکە، هەروەها ناسنامەی  منداڵەکە تا ئێستا دیار نییە و نازانرێت چۆن بووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە کەرکوک منداڵێکی ساوای فڕێدراو دۆزرایەوە

لە کەرکوک منداڵێکی ساوای فڕێدراو دۆزرایەوە