لە چەند گەڕەکێکی هەولێر

لە ماوەی یەک مانگدا 300 گەڵابە خۆڵ کۆکراوەتەوە

ژێوار خدر

بەڕێوەبەرایەتی خزمەگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر دەڵێت، لەماوەی یەک مانگدا شەش هەزار مەتر سێجا گەڕەک و شوێنە گشتیەکانمان، لە پاشماوەی بیناسازی و خۆڵ و خاشاکی کەڵەکەبوو پاک کردووەتەوە.

دەشڵێت، هەڵەمەتەکە لە سەرەتای مانگی هەشتەوە دەستی پێکردووە و بۆ ماوەی یەک مانگ بەردوام بووە لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی هەولێر.

روونیشیکردووەتەوە، ئەو بڕەی کە کۆیان کردووەتەوە، دەکاتە 300 گەڵابەی گەورە خۆڵ و خاشاک، کە لە هەریەک لە: بازاڕی سیم، قوتابخانەی وەلی دێوانە، چوار گۆرەپان لە گەڕەکی بەهاری نوێ و شادی، هەروەها سێ گۆڕەپان لە بەهاری کۆن و گەڕەکی نەسیج چەند گۆڕەپانێک لەگەڕەکی کوردستان چوار سایدی نزیک نەخۆشخانەی سەردەم کۆکراونەتەوە.

ئاماژەی بوەکردووە، هەڵمەتەکەش بەردەوامی دەبێت.