جگە لە کتێب وێنەی کەوتە سەر دیواریش
بە ئاڵاکەی سەرشانیەوە بووەتە سیمبولێکی دیار
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ئەمڕۆ لەلایەن رێکخراوێکەوە کە کاریان رازاندنەوە و نەخشاندنی دیواری قوتابخانە و پردەکانە بە وێنەی جۆراوجۆر، لە ژێر پردێکی شەقامی 120 مەتری وێنەی ئادەم کە بووبە سیمبولێکی دیار بۆ خۆپیشاندانەکان بۆ رۆژئاوا کێشرا.
ئادەم چیا بۆ 964 وتی، دڵی زۆر خۆشە کە وێنەی لەسەر کتێبی مەنهەجی پۆلی شەشەی بنەڕەتی دانراوە و ئەمڕۆش لەسەر دیوار، دەشڵێت، حەزدەکات ببێتە عەسکەر بۆ بەرگری کردن لە نیشتیمان.
چیا ئادەم کە باوکی ئادەمە دەڵێت زۆر نیشتیمانپەروەرە و چونکە خۆی پێشمەرەگەیە ئەویش حەزی لەوەیە ببێتە پێشمەرگە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی