هاوڵاتییەك كە خانووەكەی تەقێندراوەتەوە:
“ئەوەی سوپای توركیا لە كوردستان دەیكات لە ئەنفالی 1988 خراپترە”
964+
دلوڤان زێباری – دهۆک
بەهۆی لەشکرکێشی سوپای تورکیا حەوت گوند لە ناحیەی کانی ماسێ لە قەزای ئامێدی چۆڵکران و سوپای تورکیا رێگا نادات خەڵکەکە بگەڕێنەوە سەرگوندەکانی خۆیان، هاوڵاتییەكیش كە خانووەكەی تەقێندراوەتەوە دەڵێت، ئەوەی سوپای توركیا دەیكات، بەعس لە ئەنفالەكاندا نەیكردووە.
ساڵح کامیل موختاری گوندی دەرگەلا میسا، كە یەكێكە لە گوندە چۆڵكراوەكان، بە 964ـی وت، “گوندەکەمان لە 21 مال پێکدەهات، سوپای تورکیا سەرچاوەی ئاوی گوندەکەمانی تەقاندەوە و شەڕیان لەگەڵ پەكەكە هێنا ناو گوندەکە”.
وتیشی، دوو خانوو لەناو گوندەكەدا لە لایەن فڕۆکەوە تەقێنرانەوە و پاوانی گوندەکەش هەمووی سووتێنراوە، ئەوانەی مەڕوماڵاتیان هەبوو، هەموویان فرۆشت و هاتوونەتە دهۆک و بوونەتە کرێچی.
هەر لەم بارەیەوە خەیری حەکیم، کە خاوەنی یەکێک لەو خانووەیە لە لایەن سوپای توركیا تەقێندراوەتەوە لە گوندی دەرگەلا میسا، بە 964ـی وت، گوندەکەمان وێران کراوە و خانووەکان رووخێنراون، رەز و باخەكانیشیان سووتاندووە.
خەیری دەڵێت، “ئەنفالی بەعس لە ساڵی 1988 وەک ئەمە نەبووە، چونکە لە ئەنفال خانوو نەدەڕووخێندرا”.
ئەو بە دڵێکی پر خەمەوە باسی خانووە رووخێنراوەكەی دەکات و دەڵێت، دوای دوو رۆژ لە چۆڵکردنی گوندەکە، دیمەنی بۆردومانكردنی خانووەکەی ئەو بڵاوبووەتەوە و شۆكی كردوون.
“ئێستا زۆربەی خەڵکی گوندەکەمان لە شاری دهۆكن و بوونەتە كرێچی، سوپای تورکیا رێگە نادەن بچینەوە گوندەکەمان، ئەگەر رێگەش بدەن چی بكەین بگەڕێینەوە، خۆ هیچی لێ نەماوە و هەمووی وێران كراوە”، خەیری حەکیم وادەڵێت.
دوای لەشكركێشیی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی سنووری بەرواری باڵا و ئامێدی، تەنیا لە ناحیەی کانی ماسێی سەر بە قەزای ئامێدی، حەوت گوند چۆڵ كراون، ئەوانیش گوندەكانی (دەرگەلا میسا، شێلازا، گویلکا، بێشیلێ، میسکا، چمبلکێ و تویشەمبیکێ)، رێگەش بە هاوڵاتیانی ئەو گوندانە نادرێت بگەڕێنەوە گوندەكانیان.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
سوپاى تورکیا هەشت جار بۆردومانى هەرێمى کوردستانى کردووە
بۆردومان
تیمى تایبهت دارهكان دهگوازنهوه توركیا
ماوهى دوو هەفتەیە سوپاى توركیا له سنوورى نهێلى دار دهبڕێت
سەبارەت بە بۆردومانی فڕۆكەخانەی بەغدا
سودانی داوای لێكۆڵینەوە لە وەزارەتی ناوخۆ دەكات و 48 كاتژمێری داناوە
رێگەی گوندەکان داخراوە
درۆنێک لەسەر رێگای ئامێدی - دێرەلووك كەوتە خوارەوە
زیانی گیانی نییە
گوللـەتۆپێک لە باخچەی ماڵێکی گوندی گوهەرزێ کەوتەخوارەوە
دوو مانگە بەدوایانەوەن