خۆی رادەستکردووە

کەسێک دوای چەندین جار دزیکردن لە هەولێر دەستگیر کرا

964+

ژووری هەواڵ

لە هەولێر کەسێک بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرا، پۆلیسیش دەڵێت، چەندین جار ئەو کارەی دووبارە کردووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29.8.2024، پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد، کە چەندین تاوانی دزی ئەنجام داوە.

تۆمەتبارەکە لەدوای ئەوەی کە زانیویەتی پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێت و شوێنەکەی ئاشکرابووە، خۆی رادەستی پۆلیس کردووە، پۆلیسی هەولێر وا دەڵێت.

“تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی مادە 446 لە یاسای سزادان، رادەستی دادگا کرا و ئێستا راگیراوە”، ئەمە بە گوێرەی راگەیەندراوی پۆلیسی هەولێر.

پۆلیسی هەولێر دووبارە (دكتۆرێك)ی دەستگیر کردەوە

پۆلیسی هەولێر دووبارە (دكتۆرێك)ی دەستگیر کردەوە