بێبەش دەبن لە خوێندن؟
لە ئازەربایجان چى روودەدات؛ کچانى حیجاب رێگەیان پێنادرێت
وریا فەتاج
ئازربایجان، ئەو وڵاتەى 96%ـى دانیشتوانەکەى موسوڵمانى زۆرینە شیعە و کەمینە سوننەن، بەڵام لەپڕدەرگای قوتابخانەکان بەڕووی کچە لەچک بەسەرەکاندا داخرا.
چیرۆکەکە لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلوولی 2026ـەوە دەستى پێکرد، ئەوەش کاتێک حکومەتی ئازەربایجان بڕیارێکی چارەنووسسازی دەرکرد. بەپێی هەموارێکی نوێ بۆ “یاسای پۆشینی جلوبەرگی فەرمی”، بڕیار درا ستانداردی جلوبەرگ لە قوتابخانەکاندا یەکبخرێت. بیانووی حکومەت ئەوە بوو گوایە دەیانەوێت “عەلمانییەت و سیکۆلاریزم” لە پەروەردەدا بپارێزن.
هەرچەندە لە یاساکەدا بە روونی وشەی “حیجاب” نەهاتووە، بەڵام دەرکەوت هیچ کچێک بۆی نییە بە لەچکەوە بچێتە ناو پۆلەوە، تەنیا لە یەک حاڵەتدا نەبێت، ئەویش بۆ بۆنە کلتورییەکان و بە رەزامەندی پێشوەختە.
ئەم بڕیارە توڕەیى و رقى ئازەرییە لەچک بەسەرەکان تەقاندەوە و پەلاماردان دەستیپێکرد و دروشمى گەورە و گرانیان دەوتەوە و بڕیارەکەیان بە پێشێلکرنى مافە کەسییەکانیان ناوزەند دەکرد.
تائێستا دۆخەکە بەمشێوەیە بەردەوامە، حکومەت مکوڕە لە بڕیاریەکەى و دەرگاى قوتابخانەى بەسەر ئەو قوتابى و مامۆستایانەدا داخستووە کە پێشێلى بڕیارەکە دەکەن،سەرپۆش بەسەر و حیجابەکانیش دەڵێن دینەکەمان لە پێش خوێندنەکەمانەوەیە و ئەوەى دەکرێت رێگرییە لە مافە سەرەتاییەکانمان.