لیستی پاداشتەكان ببینە

ئەو وەرزشوانانەی لەمەودوا نازناو بەدەست بهێنن پارە وەردەگرن

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دا لەسەر پێدانی پاداشتی دارایی بەو تیپ و وەرزشوانانەی لە خولەكانی ناوخۆ و دەرەوە پلەكانی پێشەوە بەدەست دەهێنن.
سەردار ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە 964ی راگەیاند، سەرۆكی حكومەتی هەرێم رەزامەندی داوە لەمەودوا هەر وەرزشوانێك یان تیپ و یانەیەك لە ئاستی خولەكانی كوردستان و دەرەوە، لە هەر یارییەكی وەرزشیدا پلەكانی یەكەم و دووەم و سێیەم بەدەست بهێنن، پاداشتی داراییان پێبدرێت.
وتیشی، ئەم كارە پێشتر هەبوو بەڵام هەڕەمەكی بوو، بەڵام بە نووسراوی ئێمە كە ئاراستەمان كردبوو، رەزامەندی لەسەر ئەوە درا بە شێوەیەكی هەمیشەیی لەمەودوا هەر یاریزانێك یان تیپێكی هەر یارییەكی وەرزشی، لە ئاستی خولەكانی كوردستان و عێراق و جیهان، پلەكانی یەكەم و دووەم و سێیەم بەدەست بهێنن، خەڵاتی داراییان پێدەدرێت.
بە پێی ئەو لیستانەی 964 دەستی كەوتووە، پاداشتە داراییەكان دیارییكراون و لە چوار ملیۆن دینار تا 500 هەزار دینارە”
سەردار ئیسماعیل ئاماژەی بەوەش كرد، دوێنێ چوارشەممە بڕیاری رەزامەندییەكە لەلایەن سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران واژۆ كراوە و بە دەستیان گەیشتووە، وەزارەتی داراییش بۆ كاری پێویست لەم بارەیەوە راسپێردراوە.
پێشتریش خەڵاتی دارایی لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە پێشكەش بە وەرزشوانە سەركەوتووەكان كراوە، بەڵام بە شێوەیەكی سیستماتیك نەبووە و هەڕەمەكی بووە.

سێمێل ده‌بێته‌ خاوه‌ن یاریگەى خۆى

سێمێل ده‌بێته‌ خاوه‌ن یاریگەى خۆى