سەیارە بەسەر یەکەوەن

زیانەکانەکانی لافاو لەم کۆڵانەی هەولێر زۆرترە

رێباز یونس – هەولێر

پەیامنێری 964 چووەتە شوێنێکی دیکەی هەولێر و زیانەکان لەوێ زۆرترن، ئۆتۆمبێل لەسەر یەک ماونەتەوە و قوڕ و لیتەیەکی زۆر لەوێ کۆبووەتەوە.

هاوڵاتییەک لەوێ قسەی کردووە و دەڵێ، هەندێک لەو ماڵانە هیچیان بۆ دەرنەچووە و کەلوپەلیان بەر لافاو کەوتووە.

ئێوارەی دوێنێ و دوای هاتنی شەپۆلێکی بارانی بەلێزمە، لافاو لە زۆربەی گەڕەکەکانی هەولێر دروستبوو، جگە لە زیانە ماددییەکان، لە گەڕەکی هەولێری نوێ منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان لەناو ئۆتۆمبێلەکەی باوکی خنکا.

دوای چەند کاتژمێرێک تەرمەکەیان دۆزییەوە، لە گەڕەکی سێ بەردانیش سایەقی شۆفڵێک کە بە هانای خەڵکەوە چووبوو، خنکا و گیانی لەدەستدا.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا