ئەو مامۆستایەی 33 ساڵ لە یەک قوتابخانە بوو

“خانەنشین بووم، بەڵام قوتابی پێویستی هەبوو لە ماڵەکەم وانەی پێ دەڵێمەوە”

میلاد جەلال – گەرمیان

ئەحمەد عەبدوڵا، ئەو مامۆستایەی دوای 33 ساڵ خزمەتکردن لە بواری پەروەردە و لەیەک قوتابخانەی گەرمیان خانەنشین بوو، بە چاوی پڕ لە فرمێسک قوتابی و هاوکارە مامۆستاکانی بەجێهێشت.

پەیامنێری 964 چووە لای و باسی ئەو ساتەی لەگەڵ کرد، کە قوتابی و مامۆستا هاوپیشەکانی جێهێشت.

ئەو مامۆستایە لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ 964 وتی، هەرچەندە دڵخۆشە بەوەی دوای ساڵانێک کارکردن پشوویەک وەردەگرێت، بەڵام جیابوونەوە لە قوتابی و هاوکارەکانی بۆی زۆر سەختە.

ئەحمەد عەبدوڵا دەڵێت، خانەنشینبوون کۆتایی بە خۆشەویستییەکەی بۆ فێرکردن ناهێنێت و ئامادەیە لە ماڵەکەی خۆی بەردەوام بێت لە وانەوتنەوە بۆ هەر قوتابییەک کە پێویستی بە یارمەتیی ئەو هەبێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا