لە هەڵەبجە
دوو گەنج لەپای خزمەتکردنییان بە ژینگە رێزییان لێگیرا
+964
ژێوار خدر
بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی هەڵەبجە، خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە دوو گەنجی ژینگەدۆستی شارەکە، کە خۆبەخشانە پارێزگاری لە سرووشتی پارێزگاکە دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕیوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، کە دوو گەنج بە ناوەکانی سەعد جەعفەر و پەیوەند کەمال، خەڵاتی رێزلێنانییان پێ بەخشراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی هەڵەبجەوە، بەهۆی ئەوەی خۆبەخشانە بەشداری دەکەن لە کۆنترۆڵ کردنی ئەو ئاگرانەی لە پارێزگاکەدا دەکەونەوە.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، ئەو دوو گەنجە بەردەوام پارێزەری سرووشتی ناوچەکە بوون و خۆبەخشانەش هەموو کات بەشدار بوون لە کۆنتڕۆڵ کردنی ئەو ئاگرانەی لە پارێزگاکەدا کەوتوونەتەوە و یارمەتیدەری تیمەکانی بەرگری شارستانی بوون.