هەواڵەکان

ئاوەڕۆ سندوقییەکی خەلیفاوا ئاوبردی وشەحنی مۆبایلیش ماڵێکی سووتاند

ژووری هەواڵ

بە یەکەم بارانی پاییز ئاوەڕۆ سندووقییەکی خەلیفاوا ئاو بردی و ریسەکەیان بووەوە بە خوری.

کە دەوترێ شەوان مۆبایل بە شەحنەوە جێ مەهێڵن بۆ ئەمەیە، ئەوەتا لە کۆیە شەحنی مۆبایل ئاگری لە ماڵێک بەردا و زۆربەی ئەشیاکانیان سووتا.

لە بری وێنە و دروشمە ناشرینەکان، ئاڵای کوردستان و وێنەی جۆراوجۆر دەنەخشێنن، ئەم کارە جوانە لەلایەن خۆبەخشانی رێکخراوی “مایپل تری” لە هەولێر دەکرێت، یەکێک لەو وێنانەش، وێنەی “ئادەم چیا”یە کە لەسەر دیواری ژێرپردی 120 مەتری کێشراوەتەوە و قەول وایە بەمزووانە پەردەی لەسەر لابدرێت.

جاران کە ناوی خورماڵ و هەڵەبجە بەرگوێمان دەکەوت، یەکسەر مێشکمان بۆ لای هەنار و گوێز دەچوو، کەچی ئەوەتا لە گوندێکی ئەو دەڤەرە، سێ دار خورما بەریان گرتووە و خورماکەشیان بەلێو دەخورێ.