پەروەردەی سلێمانی: فرە گروپی بۆ ناوەندەکانی خوێندن رێگەپێدراو نییە
“بەدواداچوون بۆ سەیفتی و سەلامەتی بیناکانتان بکەن و ئاگادارمان بکەنەوە”
شۆڕش قادری
پەروەردی سلێمانی داوا لە قوتابخانەکان دەکات، بەدواداچوون بۆ سەیفتی و سەلامەتی بیناکانیان بکەن و دواتر ئاگاداریان بکەنەوە.
لە نووسراوێکدا کە ئیمزای نەژاد عەبدوڵا بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی بەوەکالەتی لەسەرە و ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرێتییەکانی پارێزگاکە کراوە، داوا کراوە، بەپەلە نووسراو ئاڕاستەی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی بکەن، بۆ مەبەسەتی بەدواداچوون لە سەیفتی و سەلامەتی بیناکان و دواتر بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروردەی سلێمانی لەو بابەتە ئاگادار بکەنەوە.
ئەم نووسراوەی پەروەردەی سلێمانی دوای ئەوە دێت کە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 23.9.2026 لە یەکێک لە قوتابخانەکانی سلێمانی، شووشەی دەرگایەک بەسەر کچە قوتابییەکی تەمەن 10 ساڵ کەوت و گیانی لەدەستدا.
هاوکات لە نووسراوێکی دیکەدا پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، “فرە گروپی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان تایبەت بە ناوەندی خوێندن رێگەپێدراو نییە”، بۆیە داوا لە هەموو ناوەندەکانی حکومی و ناحکومی لە قۆناغەکانی (بنەڕەتی – ئامادەیی – ئامادەیی پیشەیی) دەکات، لەپێناو رێکخستن و هەماهەنگی و پێدانی رێنمایی بە قوتابیان، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە گروپێک لە واتس ئەپ دروست بکات و خۆی ئەدمینی سەرەکی بێت، هەورەها یاریدەدەر و رێنماییکاری پەروەردەیی بەشداربن بۆ ئاگادارکردنەوەی قوتابیان و خوێندکاران لە کاتی پێویستدا.
دەقی نووسراوەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە خوارەوە؛