هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکات
شارەوانی سلێمانی بۆ دانیشتوانی 28 گوند: مۆڵەتی دروستکردنی خانوتان پێدەدەین
964+
ژووری هەواڵ
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگاداری دانیشتووانی 28 گوند دەکات، ئەگەر دەیانەوێت خانوو دروست بکەن، دەتوانن هەفتەی داهاتوو سەردان بکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 27.8.2024، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند لەگەڵ لێپرسراوی هۆبەی ئەنجوومەن و لێپرسراوی لیژنەی گوندەكان و زیادەڕەوی کۆبووەتەوە بۆ دانانی میکانیزم و واژۆکردنی گشتاندنی تایبەت بە کردنەوەی رێگەپێدان بۆ دروستکردنی خانوو لەو 28 گوندە.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە بە پێدانێ زانیاری و کڵێشەو وردەکارییەکان لە ناو حەرەمی کادسترۆی شارەوانیی سلێمانی بۆ سەرجەم شارەوانییە پەیوەندیدارەكان.
“داواکارین لە هاوڵاتیانی خۆشەویست لە هەفتەی داهاتوودا سەردانی شارەوانی پەیوەندیدار بکەن بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکارییان تایبەت بە دروستکردن، نۆژەنکردنەوە، یاخود زیادکردنی نهۆم بۆ سەرجەم ئەم گوندانە”، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی وا دەڵێت.
گوندەکان ئەمانەن
1- گوندی قڕگە.
2- گوندی قرەطوغان.
3- گوندی کەڵەکن.
4- گوندی کانی گۆمە.
5- گوندی عەواڵ.
6- گوندی کۆستەی چەم.
7- گوندی خەلیفاوا.
8- گوندی ئاوبارە.
9- گوندی خێوەتە.
10- گوندی ئاشەسپی.
11- گوندی مەلا داود.
12- گوندی کانی بەردینە.
13- گوندی بابان.
14- گوندی کەنەسوورە.
15- گوندی قولەرەیسی سەروو.
16- گوندی هوانە.
١1- گوندی شێخ وەیساوا.
18- گوندی ئاڵیاوای خواروو.
19- گوندی بەردەکەڕ.
20- گوندی فەرەج ئاوا.
21- گوندی ژاڵەی خواروو.
22- گوندی ژاڵەی سەروو.
23- گوندی ژاڵەی جەزا جاف.
24- گوندی رازیانەی کۆن.
25- گوندی ڕازیانەی نوێ.
26- گوندی ڕازیانەی کانی شینکە.
27- گوندی داربەڕوولە.
28- گوندی سەماوات.