پێتان دەڵێین
شەوى رابردوو چى روویدا؛ ترەمپ و ڤینى و ڤەنزوێلا و گەرووى هورمز
وریا فەتاح
ترەمپ جارێکى تر دەستیکردەوە بە رەخنەگرتن لە ئەوروپا کە لە شەڕى دژى ئێران یارمەتیان نەداوە، ئێرانیش دەڵێت: بەبێ پرسى ئێمە تێپەڕبوون لە گەرووى هورمز بوونى نییە و بەنیازى باجە، ترەمپیش بەوە نیگەرانە و دەڵێت،” یاساکانی یارییەکە دەگۆڕێن ئەگەر ئێران باج بخاتە سەر گەرووی هورمز”، لە ڤەنزوێلاش بومەلەرزەى ماڵوێرانکەر روویداوە و ژمارەى گیانلەدەستدان و برینداران زۆرن، ڤینیسیۆس جۆنیۆریش بەردەوامە لە سەماى سامبا.
دوێنێ شەو زۆر شت روویاندا، ئەمە پوختەى رووداوەکانە:
📌وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، کۆمپانییا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان دەست بە بەرهەمهێنانی نەوت دەکەنەوە.
دوو کەس لە دەڤەری پشدەر نزیکەی 350 هەزار دیناری ساختەیان خستەناو بازاڕەوە، پۆلیس بە فێعلەکەیانی زانی، دۆزینیەوە و قۆڵبەستی کردن.
📌ترەمپ: وڵاتانی ناتۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانیان بێهیوا کرد (پشتیان تێکردین) سەبارەت بە ئێران.
📌ترەمپ: ئامۆژگاریی گرنگم داوەتە (ستارمەر) سەبارەت بە گەڕان بەدوای نەوتدا لە دەریای باکوور.
📌ترەمپ: هەست بە بێهیوایی دەکەین لە ئاستی هاوکارییەکانی ئەوروپا لە شەڕەکەماندا لەگەڵ ئێران.
📌ترەمپ: قبوڵکراو نییە باج و رسومات بخرێتە سەر تێپەڕبوون لە گەرووی هورمزەوە.
📌ترەمپ: یاساکانی یارییەکە دەگۆڕێن ئەگەر ئێران باج بخاتە سەر گەرووی هورمز.
📌ترەمپ: پێشکەوتن بەدەستدەهێنین لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران.
📌ترەمپ: سەرۆکی شارەوانیی لەندەن بووەتە هۆی دروستبوونی کێشەی زۆر بۆ بەریتانیا.
📌ترەمپ: زێلینسکی ئاستێکی باش پێشکەش دەکات لە شەڕی دژی رووسیادا.
📌ترەمپ: داوای پارەدارکردنی زیاتر بە بڕی 88 ملیار دۆلار لە کۆنگرێس دەکەین کە بەشە گەورەکەی بۆ داپۆشینی تێچووی شەڕی ئێرانە.
📌سوپای پاسداران: تێپەڕبوونی سەلامەت بە گەرووی هورمزدا تەنیا لە رێگەی ئەو رێڕەوانەوە دەبێت کە ئێران دیارییان دەکات.
📌سوپای پاسداران: راگەیاندنی ڕێڕەوێکی نوێ لە گەرووی هورمز بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ ئێران قبوڵکراو نییە و مەترسی لەسەرە.
📌پەیامنێری (الحدث) لە یەمەن کوژرا و دوو کەسیش بە تۆمەتى کوشتنەکەى دەستگیرکراون.
📌بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.9 پلە کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی ژاپۆنی هەژاند.
📌دوو بومەلەرزەى بەهێز لەماوەى خولەکێگ کە گوڕەکانیان 7.2 و 7.5 پلەى رێکختەر بووە ڤەنزوێلاى هەژاند و هۆشداری دروستبوونی تسونامی لە باشووری ئەمریکا دەدرێت.
📌 تائێستا گیانلەدەستدانى 32 کەس و برینداربوونى زیاتر لە 700 کەس پشتڕاستکراوەتەوە
📌سەرۆکی بەوەکالەتی ڤەنزوێلا باری لەناکاو لە وڵات راگەیاند و دەڵێت: ژمارەى گیانلەدەستدان و برینداران زیاتر دەبن.
📌دواى دابەزینى پشکەکانى سپەیس ئێکس مەسک 118 ملیار دۆلارى لەدەستدا و سامانەکەى بۆ 957 ملیار دابەزى و ترلیۆنێر نەما.
یارییەکانى مۆندیالیش بەردەوامن و ئەنجامەکانى شەوى رابردوو و ئەم بەرەبەیانە بەم شێوەیە بوون:
📌ئەفریقاى باشور 1 کۆریاى باشور 0
📌مەکسیک 3 چیک 0
📌مەغریب 4 هایتى 2
📌بەڕازیل 3 سکۆتلەندا 0
📌بۆسنە 3 قەتەر 1
📌سویسرا 2 کەنەدا 1