ژینگه‌ "پێویسته‌ پێنج دار بچێننه‌وه‌"

له ‌هه‌ڵه‌بجه‌ دارێك بووه‌ته‌ رێگر له‌به‌رده‌م دروستكردنى مزگه‌وتێك

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ ناو سه‌نته‌رى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌، ده‌ستەیه‌كی خێرخواز ده‌یانه‌وێت مزگه‌وتێك دروست بكه‌ن، به‌ڵام كه‌ سه‌یری شوێنه‌كه‌ ده‌كه‌ن، دارێك بووه‌ته‌ رێگر له‌به‌رده‌م دروستكردنى بیناكه‌، تیمێكی ژینگه‌یی ده‌چێته‌ لایان و پێیان ده‌ڵێن “ئه‌گه‌ر ئه‌و داره‌ ببڕن پێویسته‌ قه‌ره‌بووى بكه‌نه‌وه‌”.

لیژنه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پشكنین و به‌دواداچوونى كێشه‌و گرفته‌ ژینگه‌ییه‌كان و له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ سه‌ر پڕۆژه‌ و ئه‌و شوێنانه‌یان ده‌نێرێت كه‌ سه‌رپێچی ژینگه‌ییان تێدا ده‌كرێت.

سه‌رهه‌نگ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ 964ـى راگه‌یاند، له‌رێگه‌ى لیژنه‌كه‌یانه‌وه‌ به‌و ده‌سته‌ خێرخوازییه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌ برى ئه‌و داره‌ى ده‌یبڕنه‌وه‌ پێنتج دارى دیكه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى مزگه‌وته‌كه‌ بچێنن.

وتیشی “ده‌سته‌كه‌ ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه‌ زیاتر له‌و ژماره‌یه‌ داره‌كان بچێننه‌وه‌ و ئێمه‌ش مۆڵه‌تمان پێداون تا ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌ن”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌پێی رێنماییه‌ به‌ركاره‌كانى فه‌رمانگه‌كه‌یان ئه‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌ به‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن و چاندنه‌وه‌ى پێنج داره‌كه‌ش له‌مانگى داهاتوو جێبه‌جێ ده‌كرێت.

ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ خاوه‌ن كارێكی ناچاركرد نه‌مام ب...

ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ خاوه‌ن كارێكی ناچاركرد نه‌مام بچێنێت