لە فێستیڤاڵی هەنگوین لە سلێمانی
“لەگەڵ هەنگوینی شار فەرقی نییە”؛ فرۆشیارێک سێ جۆری جیاوازی هەنگوین دەفرۆشێت
964+
رازاو محەمەد – سلێمانی
خانمێک وەک هەنگەوان و فرۆشیاری هەنگوین لە فێستیڤاڵی ئەمساڵی هەنگوین لە سلێمانی بەشداری کردووە و دەڵێت، “ئەمە سێیەم جارمە بەشداری دەکەم و سێ جۆری هەنگوینمان هەیە.”
نێوجوان فەتاح هەنگەوانێکی گوندی شێخەڵمارینی سەر بە شارباژێڕە و بە 964ـی وت: لەو سێ جۆرە بەرهەمەی هەمانە شانەی خڕ باشترین جۆرە و هیچ جیاوازی لەگەڵ هەنگوینی شاخ نییە.
نێوجوان فەتاح دەڵێت، “من ناچمە نێو هەنگەکان و ئەوەی فێربووم بەشێکی لە باوکمە و بەشێکی دیکە لە کەسانی دەوروبەرمەوە فێربووم.”
فێستیڤاڵی هەنگوین ماوەی سێ رۆژە لە پارکی ئازادی سلێمانی بە بەشداری دەیان خاوەنکار و هەنگەوان بەڕێوەدەچێت و سبەینێ کۆتا رۆژی فێستیڤاڵەکەیە.
پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا