"لە چوار شار"

لە چلەی ئیمام حوسێن نزیکەی نیو ملیار پەیوەندی تەلەفۆنی کراوە

964+

شۆڕش قادری

لە ڕێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حوسێن نزیکەی نیو ملیار پەیوەندی تەلەفۆنی لە نەجەف و کەربەلا و کازمیە و سامەڕا ئەنجامدراوە.

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، “لە سەرەتای دەستپێکردنی رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حوسێن، کۆی گشتی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان لە چوار شاری نەجەف و کەربەلا و کازمیە و سامەڕا گەیشتووەتە 475 ملیۆن و 561 هەزار و 955 پەیوەندیی کە لەو ژمارەیە، 269 ملیۆن و 179 هەزار و 348 پەیوەندی لە کەربەلا بووە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، 461 ملیۆن و 30 هەزار و 781 پەیوەندی تەلەفۆنی ناوخۆیی بووە و 14 ملیۆن و 531 هەزار و 174 پەیوەندیش بۆ دەرەوەی عێراق بووە.

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق راشیگەیاندووە، هەر لەو ماوەیەدا 185 ملیۆن و 642 هەزار و 568 نامەی تەلەفۆنی نێردراون و لەو ژمارەیە، 86 ملیۆن و 123 هەزار و 436 نامە لە کەربەلاوە نێردروان.

ئەمڕۆ یەکشەممە 25.8.2024 رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حوسێن لە کەربەلا کۆتاییهات و زیاتر لە 21 ملیۆن زیارەتکار بەشداری رێوڕەسمەکەیان کرد.

100 هەزار کارمەندى تەندروستى بۆ یادى چلەى ئیمام حوسێن ئا...

100 هەزار کارمەندى تەندروستى بۆ یادى چلەى ئیمام حوسێن ئامادەن

پاسێکی زیارەتکاران وەرگەڕا و 28 کەس گیانیان لەدەست دا

پاسێکی زیارەتکاران وەرگەڕا و 28 کەس گیانیان لەدەست دا