گەڕایەوە کۆشکی سپی

سەرۆکی ئەمریکا لە ژنهێنانی کوڕەکەی ئامادەنابێت

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵدۆ ترەمپ راستەوخۆ کۆتایی بە پشووی هەفتە هێنا و گەڕایەوە کۆشکی سپی، راشیگەیاند، پێی باشترە لەم ماوەیەدا لە کۆشکی سپی بێت.

دۆناڵد ترەمپ ئەمڕۆ شەممە لە نیوجێرسییەوە گەڕایەوە کۆشکی سپی و رایگەیاند لە ئاهەنگی دۆن جۆنیۆری کوڕی بەشدار نابێت، کە خەریکی هاوسەرگیرییە.

ترەمپ لە ترو سۆشیال نووسیویەتی، بڕیاری گەڕانەوەی پەیوەندی بە “کاروباری حکومەت”ـەوە هەیە و “بەهۆی خۆشەویستی بۆ ئەمریکایە”.

هەروەها دەڵێت: “هەستدەکەم گرنگترە ئەم ماوەیە لە کۆشکی سپی بم”.

بە گوێرەی هەواڵی سی ئێن ئێن، بڕیارە هەفتەی دابێت ئاهەنگی هاوسەرگیری دۆن جۆنیۆری کوڕە گەورەکەی ترەمپ لەگەڵ خاتوونێک بە ناوی بێتینا بەڕێوەبچێت.